جيهان, کۆڤید- ١٩

ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا ٢٣٣ هەزارى تێپەڕاند

لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٥٦ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٣ ھەزار و ١٥٧ کەس.

Mücahit Oktay  | 29.10.2020 - نوێکردنەوە : 29.10.2020
ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا ٢٣٣ هەزارى تێپەڕاند

New York

واشنتۆن - AA

لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ٥٦ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٣ ھەزار و ١٥٧ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٨٤ ھەزار و ٥٩ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە نۆ ملیۆن ١٢٣ ھەزار و ٢٢٩ کەس.

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٥٦ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٣ ھەزار و ١٥٧ کەس.

ھاوکات پێنج ملیۆن و ٩٣٤ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى ئەنجامدراون ١٤٠ مليۆنى تێپەڕاند.

له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له‌ ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه‌ ٩٣٤ هه‌زار و ٨١٣ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه‌ و له‌دوای ئه‌ویش به‌ ٩٢٠ هه‌زار و ٨٠٥ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و به‌ ٧٩٠ هه‌زار و ٤٢٦ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.

لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه‌، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٦٢١ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه‌.

ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە هەشت ملیۆن و ٤١ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٤٦٩ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın