Zafer Fatih Beyaz
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لییێڤ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سەربە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند له میانی په‌یوه‌ندییه تەلەفۆنییە‌كه‌دا، عه‌لیێڤ پیرۆزبایی ٩٧هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی كۆماری توركیای له ئه‌ردۆغان و گه‌لی توركیا كردووه.
ئه‌ردۆغانیش سوپاسی عه‌لییێڤی كردووه و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی توركیا كردووه‌ته‌وه بۆ ئازه‌ربایجان.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ره‌وشی قه‌ره‌باغ كراوه.