Gökhan Varan
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی پەلامارەکەی ئەمڕۆی ناو کڵێسایەکی شاری نیس باشووری فەڕەنسا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەتوندی پەلامارەکەی ئەمڕۆی ناو کڵێسای نۆتردام-ی شاری نیس ئیدانە دەکەین. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. هیچ هۆکارێک نابێتە پاساو بۆ کوشتنی مرۆڤێک و توندوتیژی ناکاتە شتێکی رێپێدراو. ئاشکرایە ئەو کەسانەی لە پەرستگایەکدا کە شوێنێکی پیرۆزە پەلامارێکی لەو شێوەیە ئەنجام دەدەن هیچ بەهایەکی ئایینی، مرۆیی و رەوشتیان نییە. وەک وڵاتێک کە بەشێوەی جیاجیا رووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە و هاووڵاتییانمان بوونەتە قوربانی تیرۆر، جەخت لە پشتیوانی خۆمان بۆ گەلی فەڕەنسا و دانیشتوانی شاری نیس لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکەینەوە."
ئەمڕۆ پەلاماردەرێک بەچەقۆ هێرشی کردە سەر ئامادەبووانی کڵێسایەک و لە ئاکامی پەلامارەکەدا، سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەیش برینداربوون.