Ali Cura
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
مۆسکۆ- AA
موسڵمانانی رووسیا لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە مۆسکۆی پایتەخت، گردبوونەوە و ئیدانەی لێدوانەکانی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و کاریکاتێرەکانی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ-یان کرد.
هێزەکانی پۆلیسیش لە میانی خۆپیشاندانەکەدا لە دەوری باڵەخانەی باڵیۆزخانەکە رێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر.
رۆژی ١٦ی تشرینی یەکەم مامۆستایەک کە چەند کاریکاتۆرێکی گۆڤاری شارلی ئێبدۆ لەسەر حەزرەتی محەمەد (د.خ) نیشانی قوتابییەکانی دابوو، سەربڕدرا. دواتر سەرکۆماری ئەو وڵاتە ئیمانوێل ماکرۆن لە لێدوانێکیدا ئیسلام و موسڵمانانی کردەئامانج.
هاوکات گۆڤاری شارلی ئێبدۆ چەند کاریکاتێرێکی پێغەمبەری لەسەر بینای گۆڤارەکە نیشاندا، ئەم کارانەش بووە هۆی توڕەبوونی موسڵمانانی جیهان و ئەنجامدانی خۆپیشاندان.