Kasım İleri
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
واشنتۆن- AA
موسڵمانانی شاری واشنتۆن دی سی، هەروەها موسڵمانانی ژمارەیەک لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە لە ناوەندی دیانەتی ئەمریکا یادی مەولود-یان کردەوە.
ئەم ناوەندە کە لە ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کراوەتەوە، بووەتە ناوەندێک بۆ کۆبوونەوەی موسڵمانانی واشنتۆن دی سی و دەورووبەری و یەکێک لە گەورەترین مزگەوتەکانی ئەمریکایشی لەخۆگرتووە.
ئێوارەی دوێنێ دوابەدوای نوێژی شێوان لە ناوەندەکە یادی مەولود کرایەوە و نزا بۆ تەواوی جیهانی ئیسلامی کرا.