Yıldız Nevin Gündoğmuş,Rewa Mahmood Hasan
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا بەکر پاکدەمیرلی و پارێزگاری دوزجە زولکیف داغلی لەبارەی رووداوی داڕمانی خاکو لاداوەکەی دوزجە-وە زانیاری وەرگرت.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەردۆغان لەبارەی لافاو و داڕمانی خاک کە لە دوزجە روویاندابوو زانیاری لە وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا بەکر پاکدەمیرلی و پارێزگاری دوزجە زولکیف داغلی وەرگرت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەردۆغان لە نزیکەوە لەرەوشی رووداوەکان دەکۆڵێتەوە و زانیاری وەرگرت لە بارەی کاری تیمەکانی گەڕان و رزگار کردن.
سەرکۆمار ئەردۆغان دڵدانەوەی خۆی گەیاندە خەڵکی ناوچەکە و رایگەیاندووە کە تەواوی تواناکانیان دەخەنەگەڕ بۆ سارێژکردنی زامەکان لەو ناوچەیە.