Sertaç Bulur
19 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌وه زانراوه كه یه‌كێك له‌و ١٣ خوشك و برایه‌ی مه‌زڵوم دا‌غ، كه وه‌ك یه‌كێك له هێرشكاره‌كانی په‌لاماره‌كه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه راگه‌یه‌ندرا، و گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكی كۆنسوڵخانه‌ی توركیای لێكهوتهوه، په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په، دێرسم دا‌غ-ه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستیكهوتوون، له‌نێو براكانی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر، مه‌زڵوم دا‌غ، كه بوویه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندی كۆنسوڵخانه‌ی هه‌ولێر، عوسمان كۆسه و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارێك و دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه هه‌ن.
له‌نێو منداڵه‌كانی خانه‌واده‌ی دا‌غ-دا، یه‌كێكیان په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په، دێرسم دا‌غ-ه، یه‌كێكی دیكه‌یان ئیبراهیم دا‌غ-ه كه نازناوی "ئیسیان"ه و ئه‌وی دیكه‌یان لوتفی دا‌غ-ه كه نازناوی "نو‌عمان"ه و دووانه‌كه‌ی كۆتاییان ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌ن.
ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر، مه‌زڵوم دا‌غ، له مانگی شوباتی ٢٠١٥دا له ده‌روازه‌ی سنووریی خابوور-ئیبراهیم خه‌لیل-ه‌وه توركیای جێهێشتووه و په‌یوه‌ندیی به ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه كردووه.