Ömer Erdem
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
خەرتووم - AA
مانگى سوورى توركى، هاوكارى مرۆيى بەسەر ئەو خێزانانە دابەشكرد كە لە بارانەكانى ئەم دواييەى سوودان زيانيان بەركەوتووە.
مانگى سوورى توركى، بە هەماهەنگى لەگەڵ مانگى سوورى سوودانى، لە شارۆچكەى خالفايە سەربە خەرتووم كە بەهۆى ئەو لافاوى بارانەوە ماڵەكانيان رووخان و لە چادر دەژێن، هاوكارى خۆراكى بەسەر ٣٠٠ خێوان دابەشكرد.
رێكخەرى مانگى سوورى توركيا لە سوودان، سەردار يڵماز، رايگەياند بە مەبەستى هاوكاريكردنى زيانبەركەوتووانى لافاوەكە و بە هاوكارى هاوبەشانمان لە توركيا، توانيمان دوو هەزار كارتۆن خۆراک بەسەر ٣٠٠ خێزان دابەش بكەين.