پاریس
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا به نووسراوێك رایگه‌یاند، پۆلیسی ئەو وڵاتە كه‌سێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵی به ره‌گه‌ز شیشانی له فڕۆكه‌خانه‌ی نایسی ده‌ستگیركردووە كه بهنیازبووە له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له رێگه‌ی توركیاوه به‌ره‌و شه‌ڕی سوریا بڕوا.
ئاماژە بەوەکراوە كه ئه‌و گه‌نجه له فه‌ڕه‌نسا له هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بووه بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی سوریا.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا بێرنارد گهزانوڤ به نووسراوێك رایگه‌یاند، به‌هۆی زیادبوونی به‌شداری گه‌نجان له فه‌ڕه‌نساوه بۆ شه‌ڕی سوریا، هێڵێكی ته‌له‌فۆنی دانراوه بۆ ئاشكراكردن و راگه‌یاندنی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌نیازی رۆیشتنن به‌ره‌و سوریا.
سه‌رۆكۆماری فەڕەنسا فرانچۆیس ئۆلاند پێشتر رایگه‌یاندبوو كه نزیكه‌ی 700 كه‌نج له وڵاتەکەیەوە به‌ره‌وه شه‌ڕی سوریا هه‌ڵاتوون.
پێشتر حکومەتی فەڕەنسا رایگه‌یاندبوو كه ته‌خمینی كوژرانی 20 كه‌س له‌و گه‌نجانه له سوریا ده‌كرێ.