Yusuf Özcan,Mohammed Baqi Hussein
17 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
پاریس - AA
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، ئێله‌گ زه‌رده‌كان سه‌رله‌نوێ رژانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پڕۆتێستۆی سیاسه‌ته‌كانی سهركۆمار ئیمانوێل ماكرۆن و حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئێله‌گ زه‌رده‌كان دژی سیاسه‌ته‌كانی سهركۆمار ئیمانوێل ماكرۆن و حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا، له هه‌فته‌ی چواره‌می ناڕهزاییهكانیاندا له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
خۆپیشانده‌ران له شه‌قامی شامپس-ئیلیزهی پاریس كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان به رێپێوان كرد. له‌میانه‌ی رێپێوانهكهدا جارجاره گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیسدا روویده‌دا. دوات ئێله‌گ زه‌رده‌كان چوونه مه‌یدانی ئینڤالیدیس و له‌گه‌ڵ پۆلیسدا پێكهه‌ڵپژان. پۆلیس گازی فرمێسكڕێژی دژی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه به‌كارهێنا كه به‌رد و شووشه‌یان تێده‌گرتن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پاریس رایگه‌یاند، له‌خۆپیشاندانه‌كانی پاریس‌دا 16 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه، سێ هه‌زار كه‌س به‌شداریی له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی پاریسی پایته‌خت و 10 هه‌زار و 200 كه‌سیش به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا كردووه.