سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كانی نێو عێراق هه‌ڵگیران
- به‌ڕێوه‌به‌ر خاڵی گومرگی كه‌ركووك جه‌مال حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌ڵگرتی به‌ربه‌سته‌كان له خاڵه‌كانی نێوان باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
At Ta mim
كه‌ركووك - AA
سه‌رجه‌م خاڵه گومرگییه‌كانی نێو عێراق هه‌ڵگیران.
به‌ڕێوه‌به‌ر خاڵی گومرگی كه‌ركووك جه‌مال حه‌سه‌ن له‌لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ڵگرتی به‌ربه‌سته‌كان و ئاسانكاری له خاڵه‌كانی نێوان باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه، كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
حه‌سه‌ن رایگه‌یاند، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌واوی خاڵه گومرگییه ناوخۆییه‌كانی عێراق هه‌ڵگیراون و له‌مه‌ودوا ته‌نها له خاڵه سنوورییه‌كاندا كاڵای هاورده گومرگ ده‌كرێت. ناوبراو راشیگه‌یاند ته‌واوی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان كه‌ركووك-مووسڵ و كه‌ركووك-هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵگیراون.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق 21ی تشرینی دووه‌می 2018 بڕیاریدا له‌سه‌ر رێكخستنی گومرگ كه ته‌نها له ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه ئه‌نجامبدرێت.
عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا خاڵه سنوورییه‌كانی ئیبراهیم خەلیل و سەرزێرێ و له‌گه‌ڵ ئێرانیش باشماخ، په‌روێزخان و حاجی ئۆمه‌رانی هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن