Rewa Mahmood Hasan
17 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
میونخ - AA
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ٥٥هه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی میونخدا گرووپێك له ناوه‌ندی شار به ئامانجی ئیدانەکردنی سیاسەتەکانی هەندێک وڵات رێپێوانێكیان رێكخست.
له رێپێوانه‌كه‌دا كه ٤ هه‌زار كه‌س به‌شداربوون دروشمه‌كانی "ئێمه جه‌نگی ئێوه‌مان ناوێ"، "ناتۆ ره‌ت بكه‌نه‌وه"، "هه‌نارده‌ی چه‌ك كۆتایی پێبهێنن"، "ده‌ستتان له ڤێنیزوێلا بكشێننه‌وه"، "دادپه‌روه‌ری بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان" به‌رزكرابوونه‌وه.
له رێپێوانه‌كه‌دا كه رێوشوێنێكی ئه‌منی توندوتۆڵ گیرابوویه به‌ر، داوا كرا وڵاتان ده‌ستبەرداری پێشبركێی خۆپڕچه‌ك كردن بن له‌سه‌ر ئاستی جیهان.