شیكاریی.. رووسیا و ئه‌فغانستان و "یارییه‌كی نوێ"
لە چەند هەفتەی رابردوودا توندوتیژی و پێکدادانەکانی ئەفغانستان بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەیان سەندوە، لە رۆژانی ٨-٩ی تەمووزیشدا نوێنەرانی بزووتنەوەی تاڵیبان سەردانی مۆسکۆ-ی پایتەختی رووسیا-یان کرد، ئەمەش وای کرد جارێکی دیکە جیهان سەرنج بخاتەوە سەر رووسیا.
İstanbul
ئەنقەرە - AA
لە چەند هەفتەی رابردوودا توندوتیژی و پێکدادانەکانی ئەفغانستان بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەیان سەندوە، لە رۆژانی ٨-٩ی تەمووزیشدا نوێنەرانی بزووتنەوەی تاڵیبان سەردانی مۆسکۆ-ی پایتەختی رووسیا-یان کرد، ئەمەش وای کرد جارێکی دیکە جیهان سەرنج بخاتەوە سەر رووسیا.
بایخی رووسیا بۆ ناوچەکە دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەدەیەک لەمەبەر کاتێک دەستی بەسەر میراتی ئیمپڕاتۆریەتی ئۆردای زێڕیندا گرت و دواتر لە سەدەی ١٦دا بوو بە دراوسێی قەفقاس و ئاسیای ناوەڕاست. بەتایبەت لە سەردەمی پێترۆ-ی یەکەمدا رووسەکان بۆ چەسپاندنی فەرمانڕەوایی خۆیان لەم جوگرافیایەدا دەستیان بە هێرش کرد.
دەستپێکی بایەخدانی بەڕیتانییەکان بە ناوچەکە لەشکرکێشییەکانی رووسیای بۆ تورکستان خێراتر کرد، بەهەمان شێوە ئەفغانستان بووە مەیدانی پێکدادانی نێوان ئیمپڕاتۆرەکانی بەڕیتانیا و رووسیا و بەم شێوەیەش ئەو وڵاتە بووە جێگای نمایشی "گەمەی گەورە". لە روانگەی رووسیا-وە، ئەفغانستان لەپاڵ بەرژەوەندییە ئابوورییەکاندا گرنگیشی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکانی ناو سنووری دەسەڵاتی هەبوو کە یەکێک لە دیارترین هۆکارەکانی کەم کردنەوەی کاریگەری هێزە دەرەکییەکان بوو. چونکە کاتێک لە ساڵی ١٩١٩دا ئەفغانستان سەربەخۆیی خۆی راگەیاند، یەکێتی سۆڤیەت راستەوخۆ دانی بە سەروەری ئەم وڵاتەدا نا و لە نێوان هەردوو لادا پەیوەدنی دبلۆماسی بنیاتنرا.
دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەت و بەتایبەتیش لەگەڵ دەستێپکی جەنگی ساردا ئەفغانستان بۆ رووسیا گرنگیی زیادی کرد. مۆسکۆ، ئەفغانستانی هەم وەک بازاڕێکی نوێ بینی بۆ هەناردەکردنی ئایدیۆلۆجی، هەمیش وەک پردێک بۆ زیادکردنی کاریگەری خۆی لە باشووری ئاسیا. ئەو پشتیوانیەی لە ساڵانی ١٩٥٤-١٩٧٨ بە بەهای یەک ملیار دۆلار پێشکەش بە ئەفغانستان کرا، هاریکاری پەرەپێدانی لە بوارەکانی وزە و سەربازییدا لەگەڵ ئەفغانستان بەوە خرایەڕوو. مۆسکۆ کە ساڵانێک پشتیوانی لە ئەفغانستان کرد و وەبەرهێنانی تێدا کرد ئەنجامدانی کودەتایەک دژ بە دەوروبەرە نزیکەکانی خۆی داگیرکاری سۆڤیەتی لێکەوتەوە کە نزیکەی ١٠ ساڵی خایاند و شکستێکی گەورەی بەدوودا هات.
- پێگەی ئەفغانستان لە سیاسەتی دەرەوەی رووسیادا
هەرچەندە بە رووخانی یەکێتیی سۆڤیەت سنووری رووسیا لەگەڵ ئەفغانستادا نەما، بەلای کریملینەوە گرنگیی ئەفغانستان کەمی کرد. ئەو هۆکارانەشی لەژێر ئەوەدان هاوشێوەی هۆکارەکانی سەدو نیوێک بەر لە ئێستایە: ئاسایش، ئابووریی و کەمبوونەوەی چالاکییەکانی هێزە دەرەکییەکان لە ناوچەکەدا. لەبەرئەوە ئەگەر رووسیا لە پاش قۆناغی سۆڤیەتیش راستەوخۆ دەستوەردان لە ناوچەکەدا نەکات، بابەتی ئەفغانستان هەر لە رۆژەڤی کریملیندا شوێنێکی گرنگیی هەیە.
وه‌ك ده‌زاندرێت كرێملین گرنگی زۆر ده‌دا به ده‌وروبه‌ری نزیكی خۆی. به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ٢١ه‌وه مۆسكۆ چالاكییه‌كانی له ناوه‌ڕاستی ئاسیا و قه‌فقاسیا كه وه‌ك دڵنیاییده‌ری ئه‌منی خۆی ده‌یانبینێ زیاد كرد. مۆسكۆ ته‌نانه‌ت ده‌ستوه‌ردانی بچو‌وكیش له‌و ناوچانه وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر خۆی لێك ده‌داته‌وه و دژی سه‌رهه‌ڵدانی "یارییه‌كی گه‌وره"ی دیكه ده‌وه‌ستێته‌وه. چونكه ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه له‌وانه‌یه زیان به ئامانجه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و پرۆژه‌كانی وزه‌ی رووسیا له ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت و ناسه‌قامگری بگاته رووسیاش. پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستانیش رۆڵی گرنگی هه‌یه له هێنانه‌دی ئاسایش بۆ ده‌وروبه‌ری رووسیا. هۆكاری سه‌ره‌كی بوونی بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیا له تاجیكستانی هاوسێی ئه‌فغانستان، زیادكردنی چالاكییه‌كانی له ناوه‌ڕاستی ئاسیا، بۆ رێگه‌گرتنه له ترسی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ناسه‌قامگری له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ تاجیكستان و دواتر ته‌نینه‌وه‌ی ئه‌و ناسه‌قامگیرییه بۆ ته‌واوی ناوه‌ڕاستی ئاسیا و رووسیایش. سه‌ربازانی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیا له تاجیكستان له سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان و تاجیكستان ئه‌ركدارن.
بۆیه هه‌رچه‌ند مۆسكۆ خۆشحاڵ بێت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان، نایه‌وێت له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌قامگیری ئه‌فغانستان تێك بچێت و ئه‌م ناسه‌قامگیرییه وڵاتانی دیكه‌ی هاوسێی ئه‌فغانستانیش بگرێته‌وه. هۆكاری پێشوازیكردنیش له به‌رپرسانی تاڵیبان كه له ٢٠٠٣ه‌وه ناوی خراوه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیش له مۆسكۆ بۆ ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه. چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌یش هه‌ن بۆ كۆبوونه‌وه‌كه: كرێملین هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌بینێت كه تاڵیبان ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه و هه‌لومه‌رجی نوێ وه‌ك هێزێكی گرنگ تاڵیبان ده‌رده‌خه‌ن.
- ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ
ئایا رووسیا راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردان له ئه‌فغانستاندا ده‌كات؟ به سه‌رنجدان به لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی رووسیا و له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانی رووسیا، ده‌كرێت بگوترێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری نییه. به‌رپرسانی رووسیا كه له نزیكه‌وه شاره‌زای جوگرافیای ناوچه‌كه‌ن، باش ده‌زانن سه‌ركه‌وتن له جه‌نگ له‌و ناوچانه واقیعی نییه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش له‌بیر نه‌چووه‌ته‌وه كه سه‌ربازانی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی چاران له‌وێ شكستییان هێناوه. هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت كه له ١٩٧٩-١٩٨٩ به‌دیل گیراون هێشتا له‌نێو كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كاندا باسیان لێوه ده‌كرێت.
لە لایەکی دیکەشەوە، رووسیا کە سەرقاڵی پرسی وڵاتانی سووریا و ئۆکراینا-یە نە لە رووی ئابووری و نە لە رووی مرۆییەوە توانای قبوڵ کردنی بەرەیەکی دیکەی نییە. ئەمەش یەکێکە لە هۆکاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی رووسیا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان. حکومەتی کرەملین کە توانای ناردنی سەربازی بۆ ئەفغانستان نییە، هەوڵ دەدات کێشەکە بۆ ناوچەکانی دیکەی ناوەڕاستی ئاسیا تەشەنە نەکات و لایەنەکانی ئەفغانستان بە ئەنجامدانی کۆبونەوەی دبلۆماسی رازی بکات. هەربۆیە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاندبوو "ئەگەر پێکدادانەکان تەنها لە سنووری ئەفغانستان بمێننەوە ئەوا رووسیا دەستوەرناداتە پرسەکە". بەرپرسانی بزووتنەوەی تاڵیبان-یش بەڵێنی ئەوەیان داوە کە سنوورەکانی تاجیکستان نەبەزێنن. بەڵام ئەو سەرباز و هاووڵاتییە مەدەنییانەی لە دەست تاڵیبان هەڵهاتوون بەلێشاو روویان لە سنوورەکانی تاجیکستان کردوە. ئەگەری ئەوەش هەیە ئەم رەوشە ببێتە هۆی شکاندنی تواوی ئەو رێککەوتننانەی بڕیارە لە نێوان لایەنەکانی ئەفغانستان واژۆ بکرێن.
لە کۆتاییدا، پرسی ئەفغانستان لەمەودوا بەهەر ئاقارێکدا بڕوات، رێگا بۆ ئەوە خۆشدەکات کە رووسیا لەگەڵ وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیا هەماهەنگییە سەربازییەکانی زیاد بکات و تەنانەت لە چەندین خاڵی جیاوازی ناوچەکە وەک تاجیکستان، قرغیزستان و ئۆزبەکستان بنکەی نوێی رووسیا بکرێنەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن