Ali Cura
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
مۆسكۆ – AA
فڕۆكه‌یه‌كی جۆری AN-28كه ١٧ كه‌سی له‌نێودایه، له ناوچه‌ی تۆمسك له رووسیا په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رادار نه‌ماوه.
ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا بڵاوی كرده‌وه فڕۆكه‌یه‌كی جۆری AN-28كه به‌ره‌و شاری كهدرۆڤیی له ناوچه‌ی تۆمسك به‌ڕێ كه‌وتووه له ناوچه‌ی باكچارسكی هێمای باری له‌ناكاوی هه‌ڵ بووه و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رادار نه‌ماوه.
ئه‌م فڕۆكه‌یه كه فڕۆكه‌ی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ته ١٧ كه‌سی له‌نێودا بووه و تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتنیش گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.