ھەولێر
ئەمڕۆ لە میحوەری گوێر - مەخموور پێشمەرگەی كوردستان فڕۆكەیەكی سیخوری داعشی كە كامیرایەكی پێوە بوو خستە خوارەوە.
بەرپرسی ھەماھەنگی لە میحوەری گوێر-مەخموور موقەدەم روكن سروود ساڵح بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەیانی ئەمڕۆ لە میحوەری مەخموور فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە سەر سەرنگەرەكانی پێشمەرگە دەسووڕایەوە و دوای ئەوەی پەیوەندی بە ژووری عەمەلیاتی ھەولێر كرا دەركەوت كە ئەو فڕۆكەیە فڕۆكەیەكی سیخوری داعشە و بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەخولێتەوە و دوای چەند خولەكێك پێشمەرگە توانی ئەو فڕۆكەیە بخاتە خوارەوە".
بەرپرسی ھەماھەنگی لەو میحوەرە گوتیشی: "فڕۆكە بێفڕۆکەوانەکە فڕۆكەیەكی ئاساییە و ھەموو كەسێك دەتوانێت بیكڕیت و تەنیا ئەوان چەند كامیرایەكیان پێوە گرێداوە تا مەدای وێنەكێشان زیاد بكەن".