Kayhan Gül
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
بێلگراد – AA
سه‌ركۆماری سربیا، ئه‌لێكسانده‌ر ڤوسیچ رایگه‌یاند كه زۆر گرنگی به‌وه ده‌ده‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له توركیا بكڕن، چونكه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا ئێجگار باشن.
ئه‌لێكسانده‌ر ڤوسیچ له كۆشكی كۆماریی له بێلگرادی پایته‌خت ستایشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی جۆری "بەیرەقدار"ی توركیای كرد بۆ میدیاكاران و گوتی: "سیسته‌می فڕۆكه‌ی بێفڕۆكهوانێکی زۆر سه‌یره و ده‌مانه‌وێت له داهاتوودا له‌و جۆره فڕۆكه‌یه بكڕین. تاوتوێی ئه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كه‌ین. بزانین ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن یاخود نا. خوا هه‌ڵ ناگرێت، ئه‌و جۆره فڕۆكانه ئێجگار باشن. نابێت حه‌قی به‌رهه‌مهێنه‌رانی تورك بخۆین".
سه‌ركۆماری سربیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه ویستوویانه ئاسایشی سربیا به‌هێز بێت، گوتی: "ئێمه نه هه‌ڕه‌شه له كه‌س ده‌كه‌ین و نه هێرشیش ده‌كه‌ینه سه‌ر كه‌س، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو نه‌بینه‌وه، پێویسته هه‌میشه لە ئاماده‌باشیدا بین. له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین".
ئه‌لێكسانده‌ر ڤوسیچ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی له رووی سه‌ربازییه‌وه به راستی بێلایه‌نه، گوتی: "ده‌مانه‌وێت خۆمان كایه‌ی ئاسمانی و خاكی خۆمان بپارێزین و به‌رگری لێ بكه‌ین".
سه‌ركۆماری سربیا، ئه‌لێكسانده‌ر ڤوسیچ له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سیسته‌می فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان گرانبه‌هایه، به‌ڵام وه‌به‌رهێنانێكی ئێجگار ژیرانه‌یه.