Ruslan Rehimov
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو.
چاوشئۆغڵو کە بە سەردانێکی کاریی گەیشتووەتە باکو، لە لایەن سەرکۆماری ئازەربایجان عەلیێڤ-ەوە پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارەدا هەر یەک لە وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جیهون بایرامۆڤ و سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی نێوان پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانی ئازەربایجان، شامیل ئایرم و باڵیۆزی تورکیا لە باکو، ئەرکان ئۆزۆرال ئامادە بوون.
چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان بایرامۆڤ روونکردنەوە بدەن لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی قەرەباغ.