Abdullah Shukur
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ ئەنجامدا و، تیایدا رایگەیاند کە تورکیا ملکەچی ھەڕەشەی ھیچ کەسێک نابێت و، یاساکان بۆ ھەموو کەسێک وهكو یهكه بە بێ جیاکاری.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتیکی وەرگیراون، لە دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و جێگرەکەی، مایک پێنس رایانگەیاند کە، ئەگەر تورکیا قەشەیەکی ئەمریکی بە ناوی ئاندرێو کرایگ برونسون ئازاد نەکات، ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنن. وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ ئەنجامدا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاندووە کە تورکیا ملکەچی ھەڕەشەی ھیچ کەسێک نابێت و، یاساکان بۆ ھەموو کەسێک وەک یەکه بە بێ جیاکاری.