Rewa Mahmut Hasan
09 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەمیانی کۆبوونەوەی دیالۆگی سیاسی تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا کە لەسەر ئاستی باڵا بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی رێکخست.
چاوشئۆغڵو لە کۆنگرەکەدا گوتی : "ئەمڕۆ تورکیا هاوکات لەگەڵ ١٢-١٣ گرووپی تیرۆریستیدا رووبەڕوو بۆتەوە لەوانە، فەتۆ، پەکەکە، پەیەدە، داعش، دە هاش کا پە جە و چەند دانەیەکی تریش کە چوونەتە ناو پەکەکە. بەردەوامیش دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەکانی. لە کاتێکی وەهادا چاوەڕێی پشتگیری لە یەکێتیی ئەورووپا دەکەین. بەتایبەت لایەنگرانی پەکەکە لەناو دەزگاکانی یەکێتیی ئەورووپادا ناکرێت پڕوپاگەندە بکات لە شارەکاندا و چالاکی ئەنجام بدات، نابێت رێگەیان پێ بدرێت. وەک پێشتریش گوتومانە، هەروەک چۆن رێگە نادرێت داعش ئەمە بکات، نابێت رێگە بە پەکەکەش بدرێت لەو جۆرە چالاکیانە ئەنجام بدات. دەبینین کە ئەو گرووپە سیاسیانەی ئایدۆلۆجیایان هاوشێوەی پەکەکە-یە، بوونەتە هاوکارێکی ئەو رێکخراوە. ئەوکات مافێکی سەرەتایی خۆمانە کە چاوەڕێ بکەین ئەورووپا و سیاسیەکانی یەکێتیی ئەورووپا هەڵوێستێکی باشتریان هەبێت. باسمان لە داخوازیەکانمان کرد لەبارەی تیرۆرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا".