Mohamad Misto
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
قامیشلۆ/ ئیستانبوڵ - AA
شاندێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سه‌ردانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی كرد له باكووری سووریا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی په‌یه‌ده‌دایه.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ماكس مارتن سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردبوو، له‌گه‌ڵ جێگری هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده، ئاڵدار خه‌لیل و، به‌رپرسانی په‌یه‌ده فه‌وزی یوسف و به‌دران جیا كورد كۆبووه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامانی په‌یه‌ده داوایان له به‌رپرسانی ئه‌مریكی كرد بۆ دامه‌زراندنی سیستمی فیدراڵی له سووریا.
دواتر شانده‌كه چووه كۆبانی و، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، فه‌رهاد عه‌بدی كه ناوه نهێنییه‌كه‌ی شاهین جیلۆیه كۆبووه‌وه.
هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ره‌ققه كۆبوه‌وه و، گفتوگۆیكرد له‌باره‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه كه وێرانبووه.
جیلۆ كه یه‌كێكه له كادره دیاره‌كانی قه‌ندیل، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌ناوی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه هه‌ڵمه‌تی چه‌كداری به‌ڕێوه‌ده‌بات و، به‌رپرسانی ئه‌مریكیش رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئۆپه‌راسیۆنه زهمینیهكانیان له‌رێگه‌ی جیلۆوه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
تالال سیلۆ، كه ماوه‌یه‌ك گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بوو پاشان هه‌ڵات و ناوچه‌كه‌ی جێهێشت، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندبوو "هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له نێوان جیلۆ و حكوومه‌تی ئه‌مریكادا هه‌یه".
ماكس مارتن، له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا له‌نێو شاندی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكادا بوو كه به‌ده‌ستپێشخه‌ری توركیا و رووسیا رێكده‌خرێت، به‌ڵام به‌شداری له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا نه‌كرد.