Sangar Hamad Azeez
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
شیکاگۆ - AA
باوبۆرانێکی بەهێز لە ویلایەتی ئیندیانا لە ئەمریکا، بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلی بەهێز لە دەریاچەی میشیگان و شەپۆلەکانی دەریاچەکە تاوەکو ٦ مەتر بەرز بوویەوە.
هاوکات بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەوە چەندین بەلەمی بچووک لە کەناراوەکانی دەریاچەکە، لەکارکەوتوون.
بەهۆی رووداوەکەشەوە چەندین خاڵ بەرووی هاتووچۆدا داخران.
دەریاچەی میشیگان کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوایی ویلایەتی ئیندیانا. ساڵانە بەهۆی باوبۆرانەوە شەپۆلی گەورە دروست دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی ناوچەکە دروست دەکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەو شەپۆلە بەهێزانە تا بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەردەوام بێت.