Halil Fidan,Müslüm Etgü,Ramal Abdullah Mahmood
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
ئورفا – AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی تورکمانەکانی سووریا، ئەمین بۆزۆغڵان رایگەیاند: "ئەگەر پشتیوانی سیاسیی و سەربازیی ئەمریکا نەبووایە، پەیەدە نەیدەتوانی بچێتە ناو منبج و هیچ شوێنێکی دیکە. چونکە ئەوان لەوێ هیچ جۆرە پشتیوانییەکیان نییە تەنها متمانەیان بە چەکی دەستیان و هێزە دەرەکییەکانە. ئەگەر پشتیوانی ئەمریکا کەم ببێتەوە ئەو شوێنانەی پەیەدە داگیری کردوون، لە دەستیان دەدات".
بۆزۆغڵان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، کە ئەمریکا بەڵێنی خۆی نەبردە سەر لەوەی پەیەدە/پەکەکە لە منبج بکێشتەوە بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فوڕات و شارەکەی بۆ ئەوان بەجێهێشت.
بۆزۆگڵان ئاماژە بەوە داوە کە هەر لە رۆژی یەکەمەوە خەڵکی منبج هەراسان بوون لە بوونی پەیەدە/پەکەکە لە شارەکەیان. جەختی لەوەش کردەوە لەو کاتەوەی ئەم شارە کەوتووەتە ژێردەستی پەیەدە هەموو جۆرە ئازار و ئەشکەنجەیەک بەکارهێندراوە. گوتیشی: "ئەگەر پشتیوانی سیاسیی و سەربازیی ئەمریکا نەبووایە، پەیەدە نەیدەتوانی بچێتە ناو منبج و هیچ شوێنێکی دیکە. چونکە ئەوان لەوێ هیچ جۆرە پشتیوانییەکیان نییە تەنها متمانەیان بە چەکی دەستیان و هێزە دەرەکییەکانە.. هەموو کەس ستەمکاری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەبینێت لەوێ. لەمێژە ئەمە باس دەکەین. لەوێ خەڵک ناچار دەکەن کۆچ بکەن. باجی زۆرەملێ دەسەپێنن و منداڵان دەڕفێنن و گەنجان بەزۆرەملێ دەبەنە بەر سەربازی. سەرمان لەوە ناسووڕمێ چونکە هەر ئەوەمان لێ چاوەڕێ دەکردن. ئەو کارە دڕندانەی دەیکەن ئیدی خەڵکی بێزار کردووە. دوا کاریان کوشتنی دوو هاووڵاتی سڤیل بوو کە بووە هۆی ئەوەی جامی توڕەیی خەڵک لێیان پڕ بێت. لەبەر ئەمە خەڵک ئیدانەی ئەوانی کرد و پێمانوایە ئەم کاردانەوانە بەردەوام دەبن. ئەگەر پشتیوانی ئەمریکا کەم ببێتەوە ئەو شوێنانەی پەیەدە داگیری کردوون، لە دەستیان دەدات".