Sinan Doğan
28 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2024
بۆگۆتا - AA
سەرۆکی ڤێنزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ هێرشی سوپای ئیسرائیلی بۆ سەر کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە شاری ڕەفەح بە کۆمەڵکوژی ناوزەند کرد.
لە میانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەیدا، مادورۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل بە بەرچاوی جیهان لە غەززە کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە.
مادورۆ کاردانەوەی بەرامبەر ئەمریکا و ئەورووپا نیشاندا و، ڕایگەیاند: "ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا سەرەڕای هێزی بەردەستیان هیچ شتێک ناکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵکوژییە. بەلای منەوە ئەوان هاوبەشی تاوانی ئەم کوشتارەن".
هەروەها مادورۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو بڕیارەکانی دادگای نێودەوڵەتی داد (دادگای لاهای) ناناسێت و ڕایگەیاند: "منداڵانی موسڵمانان و مەسیحییەکان بۆردومان دەکرێن، یاسا هیچ نییە بەلایەوە. ناتانیاهو هیرۆدسی ئەم سەردەمەیە. ئەمریکا چی دەکات؟ ئەی ئەورووپا چی دەکات؟ بێ دەنگن. بێدەنگی کۆمەڵکوژیی... لە سەردەمی هیتلەوە تا ئێستا، یەکێک لە ترسناکترین کۆمەڵکوژییەکان ڕوودەدات و مرۆڤایەتیی شایەتحاڵیەتی".
- هیرۆدس کێیە؟
شا هیرۆدس سەرکردەیەکی ستەمکار بوو کە لەلایەن ئیمپراتۆریەتی ڕۆماوە کرایە فەرمانڕەوای ویلایەتی یاهودیە، کاتێک هەواڵی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسای بیست، بۆ پاراستنی تەختی شاهانەکەی فەرمانی کرد بە کوشتنی تەواوی منداڵانی کوڕی خوار تەمەن دوو ساڵان.