Hawkar Yaseen
18 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، بیرەندەر سینگ یاداڤ.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە له كۆبوونه‌وەکەدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هیندستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی عێراق به‌گشتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی و دۆخی ره‌وه‌ندی هیندی له هه‌رێمی كوردستان خراونەتە به‌ر باس و گفتوگۆ، هه‌ردوولا جهختیانکردووەتەوە له‌سەر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییەکان و فراوانكردنی قهبارەی بازرگانیی هیندستان لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان.
ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە باڵیۆزی هیندستانی راگەیاندووە کە كه‌رتی تایبه‌تی هیندستان ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان بكات و هه‌موو ئاسانكارییەکیان بۆ دەکەن و پشتگیری‌یان دەبن.
هێمای بۆ ئەوەشکردووە کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە دەستبەکاربوونى کۆنسولى گشتیى هیندستان لە هەرێمى کوردستان، سوبهاش چاندرا کەین کردووە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستووە.
راشیگەیاندووە کە جه‌ختکراوەتەوە لەسەر پته‌وكردنی هاریكاری و هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوولا، به‌تایبه‌تیش له بواری خوێندنی زانكۆیی و بواری خوێندن له پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندیی جیادا بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆكانی هیندستان.
هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له هیندستان و هه‌رێمی كوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی هیندستان لە عێراق بووەو لەوبارەیەوە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، بیرەندەر سینگ یاداڤ پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی پێكه‌وەژیانی پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاكانی وڵاته‌كه‌ی خستووەته‌ڕوو و ستایشی ئه‌و كولتووره‌ی كردووە له هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی-یش بڕوابوونى هەرێمى کوردستانى بە رەتکردنەوەى توندوتیژى و پەیڕەوکردنى گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان کردووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها دۆخی رەوهندی هیندی و ده‌ستی كاری هیندی له هه‌رێمی كوردستان کراوە و نێچیرڤان بارزانی ستایشی رۆڵ و كارامه‌یی كرێكارانی هیندی کردووە له هه‌رێمی كوردستان.