Hawkar Yaseen
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسیگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی تورکیا کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا.
ئاماژەی بەوەی داوە کە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونەی خواست و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی هەمەلایەنە لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.