جيهان

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ: "هیچ شتێکم بۆ ئێران پێشنیار نەکردووە"

Emirhan Demir  | 30.06.2025 - نوێکردنەوە : 30.06.2025
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ: "هیچ شتێکم بۆ ئێران پێشنیار نەکردووە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد لە هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە تا ئێستا، گفتوگۆی لەگەڵ حکوومەتی تاران نەکردووە و، هیچ پێشنیارێکیشی بۆ ئێران نەکردووە.

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سوشیال، ترەمپ باسی لە قۆناغی دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد.

ترەمپ ڕایگەیاند: "با یەکێک بەو سیناتۆرەی دیموکراتەکان، کریس کونس بڵێت کە من هیچ شتێکم بۆ ئێران پێشنیار نەکردووە".

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، باراک ئۆباما ملیاران دۆلاری بە ئێران داوە و، ئەم ئەو کارە ناکات، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش (JCPOA) بەسەرچووە.

هەروەها ترەمپ باسی لەوە کرد کە لە هێرشەکانی سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە تا ئێستا، گفتوگۆی لەگەڵ حکوومەتی تاران نەکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın