Sarmand Hameed
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2022
ئەنقەرە-AA
سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە سهرۆكایهتی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، رهجهب تهیب ئەردۆغان و ئیسحاق هێرزۆگ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی پەیوەندییەکەدا هەردوو سەرۆک باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ههرێمییهكان کردووە.
ههروهها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر لە میانی پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان هیوای خواستووە جەژنی قوربان ئاسایش و ئارامی بۆ هەردوو وڵات و ناوچەکە و جیهان بەگشتی بهێنێتە ئاراوە.
هەردوو سەرۆک کۆکبوون لەسەر پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل بۆ قۆناغێکی بەرەوپێشتر بە گرتنەبەری هەنگاوی کۆنکرێتی بە بەرنامەیەکی ئەرێنی و لەسەر بنەمای رەچاوکردنی پرسە هەستیارەکانی هەردوولا.