Sarmand Hameed
08 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2022
ئەسینا-AA
وەزیری دەرەوەی یۆنان، نیکۆس دێندیاس رایگەیاند، هیچ هۆکارێک نییە تا وڵاتەکەی و تورکیا دۆستی نزیکی یەکتر نەبن.
نیکۆس دێندیاس له میانی بهشدارییكردنی له ٢٦ههمین كۆنفرانسی ساڵانهی ئابووریی كه له هاوینهواری لاگۆنیسی له یۆنان بهڕێوهچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
دێندیاس ئاماژەی بەوەدا، یۆنان تاکە وڵاتە کە پشتیوانی لە تێڕوانینەکانی تورکیا لەبارەی یەکێتی ئەورووپاوە دەکات.
ئاشكراشیكرد وڵاتەکەی گرنگییەکی باش به پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات و جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا هاوشێوەی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمایەکی تۆکمەی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان دابنرێت.
نیكۆس دێندیاس لەبارەی چۆنییەتی بنیاتنانی ئەو پەیوەندییانەوە گوتی: "ئەم بناغە پتەوه چییە؟ ئەوە زۆر روونە، ئەوە یاسای نێودەوڵەتییە، یاسای نێودەوڵەتیی دەریاییە، مافەکانی مرۆڤە، مافی ژنانە و رێزگرتن لە یەکتر و لێبوردەییە".
راشیگهیاند: "یۆنان لە هەموو دۆسییەکاندا لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان هەڵسوکەوت دەکات، ئەگەر تورکیا بە هەمان شێوەیە هەڵسوکەوت بکات، ئەوا داهاتوویەکی گەش چاوەڕێی یۆنان و تورکیا دەکات لە ناوچەکەدا، بەڵام رەنگە ئەوە کاتی پێویست بێت".
دێندیاس جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی تاکە وڵاتە پاڵپشتی خواستی تورکیا لەبارەی ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات.