Islam Doğru
22 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2021
نیویۆرک- AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لە ٣٠ی ئابدا سەردانی ئەمریکا دەکات.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە سهرۆكی ئهمریكا، جۆ بایدن لە کۆشکی سپی پێشوازیی لە ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی دەکات، نوسیویشیەتی: "ئەم سەردانە، دووپاتکەرەوەی پشتیوانی ئەمریکایە بۆ سەروەری و یاکپەرچەیی خاكی ئۆکراینا دژ بە پەلامارەکانی دورگەی كریمیا و دۆنباس".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە میانەی سەردانەکەدا هەماهەنگی نزیکی نێوان هەردوو وڵات تاووتوێ دەکرێن و باسیش لە پشتیوانییەکانی واشنتۆن بۆ چاکسازییەکانی زێلێنسکی تایبەت بە هەوڵدان بۆ هێنانە کایەی دیموکراسی هاوبەش و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکرێت.