Erbil Başay
22 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2021
بەرلین- AA
راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
یاریدەدەری گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، ئولریکە دێمەر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەنگێلا مێرکڵ و ڤلادیمیر پوتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لەوە کردووە کە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا لە چوارچێوەی رێککەوتننامەکانی مینسک دەبێت.
ئولریکە دێمەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسەکانی تایبەت بە وزە وەک دانانی دوو هێڵی گواستنەوەی گازی سرووشتیی کە بە ئۆکراینادا تێدەپەڕن، لە مژارەکانی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بوون.