Fakhradin Ibrahim Mohammad
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فەڕەنسا.
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا كە بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا ئەنجامی دەدات لە پاڵ فەڕەنسا، هەروەها سەردانی بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەکات.
شاندێكی حكوومەتی عێراق كە ژمارەیەك وەزیر و سەرۆكی دەستەكانی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت یاوەری سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی دەكەن لە سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا مستەفا کازمی زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە ئەنجام دەدات كە لە میانیاندا سەبارەت بە چۆنیەتی پتەوتركردنی پەیوەندیی و هاوكارییە هاوبەشەكانی عێراق لەگەڵ فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا گفتوگۆ دەكات بەتایبەتیش لە بوارەكانی ئابووری، ئەمنی و تەندروستیی و جگە لەوەیش لە دیدار و كۆبوونەوەكاندا، دوایین پێشهاتەكانی سەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتیش تاوتوێ دەكات.