Sarmand Hameed
15 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستهفا کازمی و شاندێکی ئهمریكا تاوتوێی ئامادهكارییهكان بۆ ئەنجامدانی گهڕێکی دیکەی گفتوگۆى ستراتیژى نێوان بەغدا و واشنتۆن و میكانیزمى كشانهوهى هێزه بیانییهكانیان لە عێراق کرد.
نووسینگهى راگهیاندنى سهرۆكوهزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی رێکخەری کۆشکی سپی بۆ دۆسیەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، برێت مهكگۆرگ کۆبوویەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکان و ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی گهڕێکی دیکەی گفتوگۆى ستراتیژى نێوان عێراق و ئەمریکایان کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە میکانیزمی کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان لە عێراق و چوونە نێو قۆناغێکی نوێ لە هەماهەنگی ستراتیجی کە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بدات و ئاسایش و سەروەری عێراق بەهێزتر بکات، کراوە.
هاوکات باس لە فراونکردنی هەماهەنگی لە بوارەکانی ئابووری، کولتووری، بازرگانی، تەندروستیی و بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی رەوشی هەرێمیی کراوە و لەمبارەیەوە جەخت لە پێویستی زمانی گفتوگۆ لە ناوچەکە کراوەتەوە و لەمبارەیەوە رۆڵی عێراق بەرز نرخێنراوە.