Zeynep Tüfekçi Gülay
01 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تونس، قەیس سعەیید بە سەرکۆماری جەزائر، عەبدولمەجید تەبوون-ی راگەیاند کە وڵاتەکەی لەسەر رێگایەکی دروست دەڕوات و لەم نزیکانەدا، بڕیاری گرنگ دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری جەزائرەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە عەبدولمەجید تەبوون پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ قەیس سعەیید ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهاتەکانی تونس تاوتوێ کراوە و قەیس سعەیید بە عەبدولمەجید تەبوونی راگەیاندووە کە وڵاتەکەی لەسەر رێگایەکی دروست هەنگاوی ناوە بۆ پتەوکردنی دیموکراسیی و لەم نزیکانەدا، بڕیاری گرنگ دەردەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە نەکراوە کە ئەو بڕیارانە کەی دەردەکرێن و ناوەڕۆکەکەیان چییە.
سەرۆکایەتی کۆماری تونس هیچ راگەیەنراوێکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاونەکردووەتەوە.