سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا فریدریش مێرز کۆبوویەوە

Netherlands
لاهای - AA
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا فریدریش مێرز کۆبوویەوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە میانی لووتکەی سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانی ئەندام لە پەیمانی ناتۆ'دا، لە شاری لاهای هۆڵەندا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەڵمانیا فریدریش مێرز کۆبوویەوە.
سەرکۆماری تورکیا وەک بەشێک لە دیدار و کۆبوونەوەکانی کە لە میانی لووتکەکەدا، دوور لە چاوی کامێراکان لەگەڵ مێرز کۆبوویەوە.
هەریەکە لە وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، وەزیری بەرگریی یاشار گولەر، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی (میت) ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆمار فەخرەدین ئاڵتوون و ڕاوێژکاری باڵای سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای و یاریدەدەری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی خالید یاراباکان، بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.