توركيا, ژيان

بانگەوازێک لەلایەن دامەزراوەی تەندروستیی تورکیا و (SellYourHotel) بۆ وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاری تەندروستدا

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی وەبەرهێنانی JRO، موراد گۆکتوغ: "ئەو سەرچاوە گەرمیانە، جوانيیە سروشتییانە و ژێرخانەی ئێستا تورکیا هەیەتی، دەرفەتگەلێکی بێوێنە دەرەخسێنن بۆ ئەو هۆتێلانەی سەرنجیان لەسەر ژیانی تەندروستە".

Muhammet Fatih Kabasakal  | 25.06.2025 - نوێکردنەوە : 26.06.2025
بانگەوازێک لەلایەن دامەزراوەی تەندروستیی تورکیا و (SellYourHotel) بۆ وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاری تەندروستدا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

دامەزراوەی تەندروستی تورکیا و SellYourHotel.com بانگەوازیان ئاڕاستەی وەبەرهێنەرانی هۆتێلی ناوخۆیی و جیهانی کرد بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە تورکیادا بکەن، کە دەرفەتگەلێک لە بواری گەشتیاری ژیانی تەندروست دەڕەخسێنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی SellYourHotel، تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا، بووەتە بازاڕێک کە دەرفەتگەلێکی گرنگی لە بواری گەشتیاری تەندروستی و ژیانی تەندروست پێشکەش دەکات.

وەبەرهێنانەکان لەسەر بنەمای شێوازەکانی چارەسەری سروشتیی، بەتایبەتی هۆتێلەکانی ژیانی تەندروست، SPA، ناوەندەکانی یۆگا و دیتۆکس، توانای گەشەسەندنی تورکیا لە بواری گەشتیاری تەندروستی نیشان دەدەن.

ئەو کەرتە کە دەرفەتگەلێک بۆ وەبەرهێنەران لەخۆدەگرێت، لە پاڵ ڕەخساندنی دەرفەت لە ڕێگەی سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا و ئاوە گەرمەکان، لە هەمان کاتدا بە تێچووی گونجاو و ژێرخانی پێشکەوتوو دەرفەتگەلێک بۆ وەبەرهێنەران دەڕەخسێنێت.

لە کاتێکدا گەشتیاری تەندروست و ژیانی تەندروست، وەک کەرتێکی خێرا گەشەسەندووی جیهانی دەردەکەوێت، تورکیاش وەک یاریزانێکی بەهێز لەم بوارەدا پارێزگاری لە پێگەی خۆی دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم کەرتە تا ساڵی ٢٠٢٥ نزیکەی ١٠ ملیار دۆلار لەم بوارەدا هاوکاری تورکیادا بکات.

بە تایبەتی بە زیادبوونی وەبەرهێنان لەو هۆتێلانەى سەرنجیان لەسەر ژیانی تەندروستە، پێشبینی دەکرێت ئەم بازاڕە زیاتر فراوان ببێت و، بەشی تورکیا لە بازاڕی گەشتیاری تەندروستی جیهانی زیاد بکات.

هەروەها ژێرخانی ئێستای تورکیا، پشتیوانی و هاندانی وەزارەتی کلتوور و گەشتوگوزار و هەلومەرجی گونجاوی وەبەرهێنان، دەرفەتگەلێکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنەران دەڕەخسێنن.

سوودەکانی تورکیا لە وەبەرهێنانی تەندروستی و ژیانی تەندروستدا بریتین لە: "سەرچاوە گەرمییەکان و جوانییە سروشتییەکان"، "خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز و نرخی گونجاو"، "پشتیوانی و هاندان بۆ وەبەرهێنان" و "گەشەسەندنی بازاڕی ژیانی باش لە تورکیا".

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی وەبەرهێنانی (JRO، موراد گۆکتوغ، کە لە ڕاگەیاندراوەکەدا بۆچوونەکانی خراوەتەڕوو، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو سەرچاوە گەرمیانە، جوانیە سروشتییانە و ژێرخانەی ئێستا تورکیا هەیەتی، دەرفەتگەلێکی بێوێنە دەرەخسێنن بۆ ئەو هۆتێلانەی سەرنجیان لەسەر ژیانی تەندروستە.

گۆکتوغ باسی لەوە کرد کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەرفەتی زیاتر لەم بوارەدا بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی دەردەکەون و، ڕایگەیاند: "ئێمەیش وەک SellYourHotel.com و OteliniSat.com هەر لە هەڵبژاردنی شوێنەوە تا کڕینی هۆتێل، لە نوێکردنەوەی فیزیکی تا یەکخستنی براند و ئەو بابەتانەی کە وەبەرهێنەرانی جیهانی پێویستیان دەبێت بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی کە ئەم دەرفەتانە هەڵدەسەنگێنن، بە شێوەیەکی یەکگرتوو خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەین''.

هەروەها گۆکتوغ ئەوەیشی خستەڕوو کە تورکیا شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ وەبەرهێنان لە هۆتێلەکانی ژیانی تەندروست و ئەو پرۆژانەی لەم بوارەدا داهاتێکی بەردەوام بۆ وەبەرهێنەران فەراهەم دەکەن.

سەرۆکی دامەزراوەی تەندروستی تورکیا، موراد باڵابان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا شوێنێکی زۆر باشە بۆ وەبەرهێنەران لە گەشتیاری تەندروستی و ژیانی تەندروستدا.

باڵابان ئەوەیشی خستەڕوو کە پشتیوانی پێشکەش بە سەرجەم وەبەرهێنانەکان دەکەن لە بارەی گەشتیاری تەندروست و تەندروستی لە تورکیادا و، گوتی: ''ئێمە ئامادەین هەموو ئەو پشتیوانییانە پێشکەش بکەین کە دوای وەبەرهێنانەکان لە تورکیادا پێویست دەبن، لەوانە زانیاری، ئەزموون و سەرچاوەی مرۆیی. توانای تورکیا لەم بوارەدا زۆرە و ئێمەیش دڵخۆشین بە پێشکەش کردنی تواناکانمان بە هەموو ئەو کەسانەی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەماندا دەکەن. تورکیا بووەتە ناوەندێکی بەهێزی گەشتیاری بۆ هەموو جیهان نەک تەنیا بۆ ناوچەکەی خۆی. وەک دامەزراوەی تەندروستی تورکیا، بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی وەبەرهێنەران لە هەر هەنگاوێکی ئەو دەستپێشخەرییانەی سەرنجیان لەسەر تەندروستی و ژیانی باشە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın