سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە وڵاتی مندا، تورک، کورد، لاز، چەکەز و عەرەب، هەموو هەر یەکین"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە وڵاتی مندا، تورک، کورد، لاز، چەکەز و عەرەب، هەموو هەر یەکین و پاراستنی یەکپارجەیی وڵاتەکەشم، ئەرکی منە و ئەوەش زۆر بە جوانی بەڕێوەدەبەین".

Ankara
لاهای - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە تورکیا کێشەیەک بە ناوی "کێشەی تورک، کورد و عەرەب" بوونی نییە و گوتیشی: "هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە. لە وڵاتی مندا، تورک، کورد، لاز، چەکەز و عەرەب، هەموو هەر یەکین و پاراستنی یەکپارجەیی وڵاتەکەشم، ئەرکی منە".
دوای بەشداریکردن لە لووتکەی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO) کە بە بەشداری سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانی ئەندام لە پەیمانەکە، لە شاری لاهای هۆڵەندا بەڕێوەچوو، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لەبەردم ڕۆژنامەنووسان وەستا و لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤەوە دوا.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوە و هەنگاوەکانی دواتر و چ پەیامێکتان هەیە بۆ ئەو کوردانەی لە ناوچەکەدا دەژین، سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند:
"وەک سەرۆکایەتی کۆمار هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە کوردانە نییە کە لە ناوچەکەدا دەژین. لە ئێستادا دۆخەکە زۆر باش دەچێتە پێشەوە. لەناو پەرلەماندا خاوەنی هێزێکی زۆرن. مادام هیچ کێشەیەکیان نییە، ئەم هەوڵە و ئەم ڕێبازە (بەردەام دەبێت). داوای بینی منیان کرد، منیش پێشوازیم لە خوالێخۆشبوو سری سووڕەیا و خاتوو پەروین کرد. لە سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ هاوڕێیانمدا لەگەڵیان کۆبوومەوە. پێم وابێ دووبارە داوای بینینی منیان کردووە. ئەو خواستە بە زووترین کات جێبەجێ دەکەین و لەگەڵیان کۆدەبینەوە. هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە. لە وڵاتی مندا، تورک، کورد، لاز، چەکەز و عەرەب، هەموو هەر یەکین و پاراستنی یەکپارجەیی وڵاتەکەشم، ئەرکی منە و ئەوەش زۆر بە جوانی بەڕێوەدەبەین".