Hakan Türkmen
18 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی ئەسیوپیا، ئابی ئەحمەد عەلی کرد.
ئابێ ئەحمەد کە بە مەبەستی بەشدارییکردن لە سێیەمین لووتکەی تورکیا - ئەفریقا کە بڕیارە لە ١٦-١٨ی کانوونی یەکەم لە تورکیا بەڕێوەبچێت، لە ئیستانبوڵە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی دۆڵمە باهچە لە ئیستانبوڵ پێشوازیی لە سەرۆکوەزیرانی ئەسیوپیا، ئابی ئەحمەد عەلی کرد.
کۆبوونەوەکە بەشێوەی داخراو بە ڕووی میدیادا بەڕێوەچوو، و هیچ زانیارییەک لەبارەی ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا نەکرا.