ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ناوی لێ ندرا "به‌هاری عه‌ره‌بی" و ١١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به دروشمی "نان، شكۆ و ئازادی" له تونس ده‌ستی پێ كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ژماره‌یه‌كی زۆر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقای گرته‌وه، به‌هۆی "كوده‌تا، شۆڕشی دژه شۆڕش، شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی" بووه خه‌زان.
ئه‌و زنجیره خۆپیشاندانه‌ی كه له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له تونس ده‌ستی پێ كرد هه‌ر به لابردنی رژێمی زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی كه زیاتر له ٢٠ ساڵ بوو ئه‌و وڵاته به زه‌بروزه‌نگ به‌ڕێوه ده‌برد، نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو رووبه‌ڕێكی نوێی له ته‌واوی جوگرافیای عه‌ره‌بیدا كرده‌وه.
تونس كه سه‌ره‌ڕای ته‌واوی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی پرۆسه‌ی راگوزه‌ری توانی ده‌سكه‌وته‌كان بپارێزێت بۆ مافه كه‌سییه‌كان، ئازادی و دیموكراتی، به‌ڵام له سایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئابووریی كۆمه‌ڵایه‌تی له ٢٠٢١ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند.
وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیش كه له میانی به‌هاری عه‌ره‌بیدا راپه‌ڕینیان تیادا ئه‌نجام درا، دووچاری كێشه‌كانی وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ، حوكمڕانی دهسهڵاتخوازترهكان و كێشه ئابوورییه‌كان بوونه‌وه.
- ڕه‌وشی وڵاتانی سیسته‌م مۆنارشی
له كاتێكدا شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌شێك له ده‌ستوور له وڵاتانی وه‌ك ئوردن و مه‌غریب سه‌ری هه‌ڵدا، ئه‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی تیایدا به میرات ده‌مێنێته‌وه و به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندن له سه‌روویانه‌وه سعوودیه له رێگای یارمه‌تیدانی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاووڵاتییانیان هه‌وڵیان دا رێگه له‌وه بگرن شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بگه‌نه ئه‌و وڵاتانه.
ئه‌و وڵاته به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی كه‌نداو، جووڵانه‌وه‌كانی سه‌ربه ئیخوان موسلیمین كه به‌هۆی شۆڕشه‌كانه‌وه هاتنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات یان بوونه هاوبه‌شی هاوپه‌یمانیی ده‌سه‌ڵات وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی له قه‌ڵه‌م دا و له‌پێناو شۆڕشی دژه شۆڕشدا هه‌وڵه‌كانیان چڕ كرده‌وه و پاره‌یه‌كی باشیان بۆ ئه‌مه ته‌رخان كرد.
- لیبیا، سووریا و یه‌مه‌ن
شه‌پۆلی شۆڕش كه گه‌یشته لیبیا، سووریا و یه‌مه‌ن، كه‌شی گرژییه‌كان كه ناوچه‌كه‌ی ته‌نیبووه‌وه، گۆڕا بۆ خوێنڕێژیی. شه‌پۆلی شۆڕش له‌و سێ وڵاته‌دا كه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ و ئه‌میش توندوتیژی و قه‌یرانی مرۆیی به دوای خۆیدا هێنا جگه له وڵاتانی هاوسێ كاریگه‌ری قوڵی كرده سه‌ر جیهانیش.
پرۆسه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی و راپه‌ڕین له پایته‌ختی ئه‌و وڵاتانه و لابردنی ده‌سه‌ڵاتداران به دوای یه‌كدا و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا رووی دا.
زنجیره خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی كه داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران هاوشێوه‌ی داواكاری راپه‌ڕینه‌كانی ٢٠١١ی وڵاتانی عه‌ره‌بین وه‌ك "پاشماوه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان"ی به‌هاری عه‌ره‌بی نیشان درا.
ئه‌م شه‌پۆله نوێیه له ٢٠١٨ گه‌یشته ئوردن و سوودان، له ٢٠١٩ گه‌یشته جه‌زائیر، عێراق و لوبنان؛ ده‌سه‌ڵاتدارانی لادا.
پێشهاته گرنگه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی كه له تونسه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه گڵپه‌ی سه‌ند، به‌م جۆره‌ن:
- تونس.. ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠
دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسان ده‌ستیان به‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ی گه‌نجێكی توسنی به ناوی محه‌مه بوعهزیزدا گرت و به شێوه‌یه‌كی خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كرد ناوبراو له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ ئاگری لە جەستەی بەردا و خۆی سووتاند، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی تونس بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
زەینەلعابدین بن عه‌لی كه ماوه‌ی ٢٣ ساڵ بوو به زه‌بروزه‌نگ حوكمی تونسی ده‌كرد له ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١١ له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سه نزیكه‌كانی له تونس رایكرد و به‌مه‌یش یه‌كه‌م شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌نجام درا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی له دوای پرۆسه‌ی راگوزه‌ری تونسی گرته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات راده‌ستی ئه‌وانه كرا كه له هه‌ڵبژاردن براوه بوون. تونس كه ده‌روازه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌سكه‌وتی بۆ ئازادییه‌كان و مافه سهرهتایییهكان به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام چاوه‌ڕوانییه‌كان له شۆڕش بۆ باری ئابووری هیوابه‌خش نه‌بوون.
سه‌ركۆماری تونس، قه‌یس سەعید كه دوا هه‌ڵبژاردنی تونسی برده‌وه به پاساوی ئه‌نجامدانی زنجیره خۆپیشاندان له ٢٥ی ته‌مووزدا ماده‌ی ٨٠ی ده‌ستووری خسته‌گه‌ڕ كه ده‌سه‌ڵاتی نائاسایی به ئه‌و ده‌به‌خشێت. به‌م هه‌نگاوه‌یش قەیس سەعید كاره‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ڵپه‌سارد، پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتارانی هه‌ڵگرت و خۆیشی به سه‌رۆكی داواكاری گشتی دامه‌زراند. دواتر له‌نێو سوپا، دامه‌زراوه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت، ئیداره خۆجێیه‌كان و یه‌كه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین كه‌سی له‌كار لادا و جێی ئه‌وانی به كه‌سانی دیكه پڕ كرده‌وه.
هه‌رچه‌ند قەیس سەعید هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی به "راستکردنەوەی پرۆسه‌كه" ناوبرد، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌و وڵاته ئه‌مه‌یان به "هه‌وڵی كوده‌تای ده‌ستووری" له‌قه‌ڵه‌م دا.
قەیس سەعید دواجار له ١٣ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند كه په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ داده‌خرێت و هه‌ڵبژاردنیش له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ ئه‌نجام ده‌درێت. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستوورێكی نوێ و یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ئه‌مانیش له ٢٥ی ته‌مووزی ٢٠٢٢ ده‌خرێنه گشتپرسی.
- میسر.. ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١
دووەم وێستگەی بەهاری عەرەبی وڵاتی میسر بوو کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١١دا خۆپیشاندانی جەماوەری دەستی پێ کرد و لە نزیکەی سێ هەفتەدا حکوومەتی ٣٠ ساڵەی حوسنی موبارەک لەژێر فشاری شەقامدا رووخا و موبارەک ناچار بوو لە ١١ی شوباتدا دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە.
ئەم قۆناغە کە بە ئومێدێکی زۆرەوە دەستی پێ‌کردبوو لە دوای ساڵێک لە حوکمی مەدەنی بە کودەتای سەربازیی بەسەر حکوومەتی هەڵبژێردراوی، محەمەد مورسی، لە سێی تەمووزی ٢٠١٣دا کۆتایی پێهات.
دواتریش لە قۆناغی کودەتادا سەدان هاووڵاتیی میسری کوژران و ژمارەیەکی زۆریش زیندانی کران و سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرا. سوپا، فشارەکانی خۆی لەسەر سیاسەت زیاتر کرد و هەڵمەتێکی دژ بە نەیارانی دەسەڵات دەستپێکرد. لەڕووی ئابووریشەوە رەوشی میسر بەردەوام بەرەو خراپتر دەچێت، لە دوای قۆناغی بەهاری عەرەبیش بووە مەیدانی چەندین پەلاماری تیرۆریستی.
- یەمەن.. ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١
لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١١دا شەپۆلی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان گەیشتنە یەمەن و هاووڵاتییان دژبە حکوومەتەکەی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح کە لە ساڵی ١٩٧٨ەوە یەمەن بەڕێوەدەبات، رژانە سەر شەقامەکان.
لە ژێر فشاری خۆپیشاندانەکاندا ساڵح ناچار بوو پۆستەکەی بۆ جێگرەکەی، عەبدرەبە مەنسوڕ هادی جێبهێڵێت، دواتریش هادی وەک تاکە کاندید بەشداریی هەڵبژاردنەکانی ٢١ی شوباتی ٢٠١٢ی کرد و بوو بە سەرکۆماری یەمەن.
بەلام لەو ماوەیەدا بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک قاعیدە لەو وڵاتە دەستیان بە چالاکی کرد، هەروەها حوسییەکان سوودیان لە بۆشایی ئەمنی وەرگرت و دەستیان بەسەر سەنعای پایتەختدا گرت.
دواتر لە ٢٦ی ئاداری ٢٠١٥دا هێزەکانی هاوپەیمانان بە رابەرایەتی سعوودیە هێرشیان بۆسەر حوسییەکان دەستپێکرد.
لەوکاتەوە تا ئێستا یەمەن لە رەوشێکی مرۆیی ئاڵۆزدایە.
- بەحرێن.. ١٤ی شوباتی ٢٠١١
لەنێو وڵاتانی کەنداودا بەحرەین زۆرترین هاووڵاتیی شیعە مەزهەبی هەیە بەڵام لەلایەن خانەوادەیەکی سوننەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
لە ١٤ی شوباتی ٢٠١١دا ناڕەزاییەکانی دژبە حکوومەت گەیشتنە بەحرێن، لە ئەنجامی توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان و زیادبوونی ژمارەی کوژراو و برینداری خۆپشاندانەکان، شەپۆلی ناڕەزاییەکان تەشەنەیان سەند.
حکوومەتی بەحرێن لە ١٤ی ئاداردا هێزی سەربازیی دژبە خۆپیشاندەران جوڵاند و بەهاوکاری سعوودیە توانی خۆپیشاندانەکان سەرکوت بکات.
- لیبیا.. ١٧ی شوباتی ٢٠١١
لە لیبیا خۆپیشاندانەکان دژ بە حکوومەتی ٤٢ ساڵەی موعەممەر قەزافی لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١دا دەستیان پێ‌کرد، بەڵام بەهۆی بەکارهێنانی چەک خۆپیشاندانەکان گۆڕان بۆ شەڕی ناوخۆ و دواتر لە ١٩ی ئاداری ٢٠١١دا لە میانی کۆبوونەوەی "دەستوەردانی نێودەوڵەتیی" کە لە پاریس پایتەختی فەڕەنسا ساز کرا، رێگای بۆ چوونە ناوەوەی هێزە بیانییەکان کردەوە.
یەکێکیش لە گرنگترین دیمەنەکانی بەهاری عەرەبی لە لیبیا کوشتنی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، موعەممەر قەزافی بوو لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە شاری سیرتە.
لە دوای روخانی حکوومەتەکەی قەزافییەوە تا ئێستا رەوشی ئەمنی لیبیا ناجێگیرە.
- سووریا.. ١٥ی ئاداری ٢٠١١
لە ١٥ی ئاداری ٢٠١١دا شەپۆلەکانی بەهاری عەرەبی گەیشتنە سووریا و خۆپیشاندانەکان لە شاری دەرعاوە دەستیان پێ‌کرد، بەهۆی توندوتیژییەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، لە ماوەیەکی کەمدا خۆپیشاندانەکان گۆڕان بۆ شەڕی ناوخۆ.
بەهۆی ئەو شەڕە خوێناوییەشەوە تا ئێستا سەدان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی گیانیانیان لەدەستداوە و ملیۆنانی دیکەش ئاوارە بوون.
نائارامییەکانی سووریا تا ئێستاش بەردەوامن و ئەم رەوشەش نەک تەنها ناوخۆی سووریا بەڵکو وڵاتانی دراوسێی سووریاشی رووبەڕووی لێشاوی کۆچ و ناسەقامگیریی کردووەتەوە.
news_share_descriptionsubscription_contact



