Ruslan Rehimov
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و بەبۆنەی ئەو دەستکەوتەی کە لە هەڵبژاردنەکەدا بەدەستیهێناوە پیرۆزبایی لێکرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئیلهام عەلیێڤ ئەم سەرکەوتنەی وەک ئاماژەیەک بە متمانەی گەلی تورک بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئەردۆغان هەڵسەنگاندووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە دڵنیایە لەوەی کە گەشەپێدانی گشتگیری تورکیا بە سەرکردایەتی ئەردۆغان لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
عەلیێڤ لەو چالاکییانەی کە بۆ خۆشگوزەرانی گەلی تورک و گەشەپیدانی وڵاتەکە بەڕێوەی دەبات هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەردۆغان خواست.
لای خۆیەوە ئەردۆغان سوپاسی پیرۆزباییەکەی عەلیێڤ-ی کردووە و بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی ئازەربایجانەوە پیرۆزبایی لێکردووە.
هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا عەلییڤ بانگهێشتی ئەردۆغانی کرد بۆ سەردونی ئازەربایجان و ئەردۆغان بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتنامەکەی قبوڵ کردووە.
هەوردوو سەرکردە جارێکی دیکە متمانەی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندی دۆستایەتی و برایەتی نێوان هەردوو وڵات لە گەشەپێدان و سەرکەوتن لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە و تاوتوێی پرسەکانی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.