Muhammet Nazım Taşcı
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
ئیسلام ئاباد - AA
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شاهباز شەریف پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
شەهباز شەریف لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە، بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە.
بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرکۆمار ئەردۆغان یەکێکە لەو سەرکردە دەگمەنانەی کە لە رێگەی سیاسەتەوە خزمەت بە گەلەکەی دەگەیەنێت، شەریف ستایشی ئەردۆغانی کردووە بەوەی بووەتە پایەی موسڵمانانی چەوساوە و دەنگی بەهێزی مافەکانیان.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە سەرکەوتنی (ئەردۆغان) لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرکەوتنی ئاک پارتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا، گوزارشت لە متمانەی گەلی تورکیا بە سەرکردایەتیی ئەردۆغان دەکات و ئەمەش لە زۆر رووەوە گرنگیی خۆی هەیە.
شەهباز شەریف تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان پاکستان و تورکیا بەردەوام بەرەو پێشەوە دەچێت و رایگەیاندووە "من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵ ئەو (ئەردۆغان) بۆ زیاتر قوڵکردنەوەی هاوبەشیی ستراتیجیمان لەژێر رۆشنایی برایەتیی بەهێزی نێوان گەلەکانماندا".