Zana Natık Kerem
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، حەسەن توران پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
حەسەن توران لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی: "تورکیا شایانی ئەو هەڵبژاردنە بوو کە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسی بەڕێوەچوو".
راشیگەیاندووە: "ئومێد دەکەم ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بۆ سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت تورکیا ببێتە مایەی خێر".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، حەسەن توران ھەروەھا نووسیوویەتی:
"بەناوی خۆم و بەرەی تورکمانی عێراقی و تورکمانەکانی عێراق، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەین کە وەک ١٣هەمین سەرکۆماری تورکیا ھەڵبژێردرایەوە".