Aşkın Kıyağan
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
بوداپێست - AA
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا، ڤیکتۆر ئۆربان بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
ئۆربان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و تورکی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ئەردۆغان بڵاوکردەوە.
ئۆربان لە پەیامەکەیدا "سەرکەوتنی بێ گومانت پیرۆزبێت سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان"ی بە زمانی ئینگلیزی و "پیرۆزبێت بەڕێز سەرکۆمار"ی بە زمانی تورکی بڵاوکردەوە.