Zana Natık Kerem
28 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2023
ھەولێر – AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئایدن مەعروف، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
ئایدن مەعروف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەین و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین".
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە: "گەلی تورکیا بڕیاریدا، لەم ھەڵبژاردنەدا دیموکراسی و ئیرادەی تورکیا سەرکەوت و لە ھەڵبژاردنەکەدا، ھیچ دۆڕاوێک نەبوو، تورکیا براوە بوو، خوای گەورە تورکیا بپارێزێت".