Ruslan Rehimov
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2022
کیێڤ - AA
سەرکۆماری پۆڵەندا، ئاندرێ دودا، سەرۆکی لیتوانیا، گیتاناس ناوسیدا، سەرکۆماری لاتیڤیا، ئەگیلس لەڤیتس و سەرکۆماری ئیستۆنیا، ئالار کاریس بە سەردانێک گەیشتنە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا.
سەرکردەکان دوای ئەوەی بە شەمەندەفەر گەیشتنە کیێڤ، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئۆکراینا، دەنیس شمیخال پێشوازیان لێکرا.
بڕیار وایە سەرکردەکان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی کۆببنەوە.