جيهان

سەرکردەکانی ناتۆ: "پشتیوانییەکانمان بۆ بەهێز کردنی ئاسایشی تورکیا زیاد کردووە"

کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی باکووری ئەتڵەنتیک (ناتۆ)، لە بینای سەرەکی رێکخراوەکە لە بڕۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا، کۆتاییهات.

Ömer Tuğrul Çam  | 14.06.2021 - نوێکردنەوە : 16.06.2021
سەرکردەکانی ناتۆ: "پشتیوانییەکانمان بۆ بەهێز کردنی ئاسایشی تورکیا زیاد کردووە"

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

بڕۆکسل - AA

کۆبوونەوەی سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە پەیمانی باکووری ئەتڵەنتیک (ناتۆ)، لە بینای سەرەکی رێکخراوەکە لە بڕۆکسل-ی پایتەختی بەلجیکا، کۆتاییهات.

لە دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە کە تیایدا سەرکردە بەشداربووەکان باسیان لەوە کردوە کە پشتیوانییەکانیان بۆ بەهێز کردنی ئاسایشی تورکیا زیاد کردووە و جەختیشیان لە بەردەوامبوون لەم هەڵوێستەیان کردوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە رژێمی بەشار ئەسەد چەک و مووشەک دژ بە گەلەکەی خۆی بەکاردێنێت و هاتووە: "بەردەوام دەبین لە هۆشیاربوون (چاودێریکردن) بەرامبەر هەر هەڕەشە و هێرشێکی مووشەکی کە لە سووریا-وە ئاراستەی تورکیا بکرێت. هەروەها چاودێری و هەڵسەنگاندنەکانمان بۆ هەموو هەڕەشەیەکی مووشەکی لە سووریا-وە بۆسەر تورکیا، درێژەی دەبێت".

سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، جەختیان لەوەش کردەوە کە هەتا یاسای ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی سیاسی لە سووریا، نەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئەستەمە ئاسایش و سەقامگیری لەو وڵاتە بێتە ئاراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا جارێکی دیکەش بانگەواز بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی سەرتاسەری لە سووریا دووپاتکراوەتەوە بۆ ئەوەی بتواندرێت بەدرێژایی ١٢ مانگ هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بگەیەندرێنە لێقەوماوانی سووریا، سەرکردەکانی ناتۆ ستایشی خۆشیان بۆ تورکیا، دووپات کردوەتەوە کە ملیۆنان پەنابەری سووری داڵدەداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın