Ramal Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
لەئاکامی دزەکردنی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ گەڕەکی زراعەی رۆژهەڵاتی شاری راعی کە لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا لەلایەن سوپای سووریای ئازادەوە کۆنترۆڵکراوە. شەڕو پێکدادان لەنێوان سەربازانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و تیرۆریستان لەناوچەکە رووی دا و لە ئاکامدا ١٨ تیرۆریست کوژران. یەک سەربازیش گیانی لەدەستدا و سێ سەربازی دیکەش بەسووکی بریندار بوون.
| له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، 75 ئامانجی داعش له‌لایه‌ن تانك و تۆپخانه‌كانی توركیا كرانه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی چه‌ك، ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی كاتیی چه‌كداران و دوو ئۆتۆمبێل ته‌قێنرانه‌وه. |