Fahrettin İbrahim,Mazın Asad
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند:
-"باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە و کاردانەوە و نیگەرانی خۆمان بەرامبەر بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەراتی عێراق و لێدوانی ھەندێک لە بەرپرسانی عێراق لەم ماوانەی دواییدا کە تورکیا تۆمەتبار دەکەن، پێی راگەیەنراوە".
-"ئیدانەی بڕیارەکانی ئەنجوونەی نوێنەرانی عێراق لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەکەین. بە تایبەتی ئەو بەشەی بڕیارەکە کە تۆمەتی بێ بنەمای لە سەرکۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان داوە بە توندی سەرکۆنە دەکەین".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "ئیدانەی بڕیارەکانی ئەنجوونەی نوێنەرانی عێراق لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەکەین. بە تایبەتی ئەو بەشەی بڕیارەکە کە تۆمەتی بێ بنەمای لە سەرکۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان داوە بە توندی سەرکۆنە دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کە لە وەڵامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە هاتووە:
"ئیدانەی بڕیارەکانی ئەنجوونەی نوێنەرانی عێراق لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ دەکەین. بە تایبەتی ئەو بەشەی بڕیارەکە کە تۆمەتی بێ بنەمای لە سەرکۆمارمان رەجەب تەیب ئەردۆغان داوە بە توندی سەرکۆنە دەکەین.
ئەم بڕیارە رەنگدانەوەی بۆچوونی هەموو خەڵکی عێراق نییە کە لە ماوەی رابردوودا تورکیا لە هەموو بوارێکدا و بە هەموو توانایەکەوە یارمەتی داون.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "تورکیا سوورە لەسەر رووبەڕووبوونەوەی داعش کە وەک هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی جیهانی دەزانێ و لەم ماوەیەدا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وەک ئەندامێک تیایدا، بە هێزەوە یارمەتی پڕۆسەکەی داوە".
ھەروەھا ھاتووە "تورکیا ساڵانێکی دوور و درێژە کە هەزاران کەسی بە هۆی تیرۆرەوە لە دەست داوە کە سەرچاوەکەی لە عێراق بووە و راستەوخۆ کاریگەریی پرسی مەزهەبگەرایی عێراق کە ناسەقامگیری ئەم وڵاتەی بەدوادا هاتووە، لەسەر بووە. سەرەڕای ئەمەش بە هێزەوە لایەنگری یەکپارچەیی عێراق، سەروەری و سەقامگیری و ئەرکی ئاسایشی سیاسی و ئابووری ناوچەکەی لە ئەستۆ گرتووە. تا ئەمڕۆ هیچ هەڕەشەیەک لە لایەن تورکیا بۆ سەر عێراق بەدی نەکراوە".
راشگەیەندراوە کە "بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە باس لە مۆڵەتی سەربازیی دەکات، مۆڵەتەکە کارێکی نوێ نییە. مۆڵەتەکە بۆ یەکەمجار لە ٢٠٠٧ دژی ھەڕەشەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە باکووری عێراق پەسەند کرابوو. لەگەڵ سەرھەڵدانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەگەڵ ئەم رێکخراوە و سووریا فراوانتر کراوەتەوە".
ھاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "ساڵانێکە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بەرامبەر بەم مۆڵەتە سەربازییە دەرنەکردووە و لە سەردەمێک وا کە تیرۆر قوربانییەکی زۆری لە عێراق و تورکیا ھێناوەتە کایەوە، ھێنانە رۆژەڤی مۆڵەتەکە وەک ھەڵسەنگاندنی کارێکی نوێ بە بێ بنەما دەزانین".
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە "ھەروەک تورکیا لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی بەرەنگاریی ھەڕەشەکانی تیرۆر دەبێتەوە و مافی بەریگریکردن لەخۆی بەکار دەھێنێت، لە ھەمان کاتدا پێداگری خۆی لە ھەڵوێستی جێگری بۆ پاراستنی سەروەریی و یەکپارچەیی عێراق دەپارێزێت کە لەگەڵیاندا خاوەن چارەنووسێکی ھاوبەشین".
روونیش کراوەتەوە کە "کاردانەوە و نیگەرانی خۆمان بەرامبەر بڕیارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەراتی عێراق و لێدوانی ھەندێک لە بەرپرسانی عێراق لەم ماوانەی دواییدا کە تورکیا تۆمەتبار دەکەن، بە باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە راگەیەندراوە کە بانگهێشتی وەزارەتەکەمان کراوە".
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ھاتووە "لە قۆناغێکی ھەستیاری وەک بەرەنگاربوونەوەی داعش، داوای دەستی دۆستایەتی و ھەماھەنگی لە بەرپرسانی عێراق دەکەین کە لە پێناو چارەنووسی عێراق و ناوچەکەوە بەرژوەندییەکانیان دوای دەرکردنی داعش لە لایەکەوە جێ بھڵێن".