سەربازانی ئیسرائیل دیمەنی ڕاکێشانی تەرمی دوو هاووڵاتی فەڵەستینی بە بلدۆزەر تۆمار دەکەن
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سەربازانی ئیسرائیل دوو هاووڵاتی مەدەنییان لە باکووری کەرتی غەززە کوشت کە هەوڵیان دەدا بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکەیان و، پاشان تەرمەکانیان بە دوای بلدۆزەرەکاندا ڕاکێشا.
لەو دیمەنانەی لە کەناڵی ئەلجەزیرەدا بڵاوکراونەتەوە کە ناوەندەکەی لە قەتەرە، دەردەکەوێت سەربازانی ئیسرائیل تەقە لە دوو هاووڵاتی فەڵەستینی دەکەن کە هەوڵ دەدەن بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکەیان لە باکووری کەرتی غەززە و دەیانکوژن.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە سەربازانی ئیسرائیل ئەو دوو هاوولاتییە فەڵەستینییە بە بلدۆزەر ڕادەکێشن و، بۆ شاردنەوەی ئەو تاوانە جەنگەی ئەنجامیانداوە لە نێو لمدا شاردوویانەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن