Safiye Karabacak,Rewa Mahmood Hasan
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
مەئریب - AA
حووسیەکانی یەمەن لەماوەی ٧٢ سەعاتدا هێرشی سێهەمیان کردە سەر فڕۆکەخانەی نەجران لە باشووری سعوودیە.
کەناڵی ئەلمەسیرەی حووسیەکان لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازیانەوە بڵاوی کردۆتەوە کە لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سیستەمی پاتریۆتی سعوودیەیان لە فڕۆکەخانەی نەجران کردۆتە ئامانج.
لەکاتێکدا حووسیەکان لەزاری سەرچاوە هەواڵگرییەکانیانەوە هێرشەکە بەسەرکەوتوو ئەنجام دەدەن، بەڵام تائێستا لایەنی سعوودی هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو پرسە بڵاو نەکردۆتەوە.
ئەمە ماوەی سێ رۆژە حووسیەکان هێرشی ئاسمانی دەکەنە سەر فڕۆکەخانەی نەجران لە باشووری سعوودیە.
ئەمە لەکاتێکدایە سعوودیە رایگەیاندووە کە دوا چوار ساڵ جارێکی تر فڕۆکەخانەی نەجران دەخەنەوە کار کە لەئێستادا بۆتە ئامانجی هێرشی مووشەکەکانی حووسیەکان.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی بەرگری سەر بە ئیدارەی حووسیەکان لە راگەیەندراوێکدا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە زیاتر لە ٣٠٠ خاڵی سەربازی سعوودیە و ئیمارەت و بارەگاکانی ئەو وڵاتانە لە یەمەن دەکاتە ئامانجی هێرشەکانیان.