Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕه و گه‌رده‌لووله‌ی له هەشتی ئایاره‌وه، ١٨ پارێزگای ئێرانی گرتۆته‌وه، ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٥ی دیكه‌یش برینداربوون.
گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی ئێران، موجته‌با خالیدی رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌و بارانه به‌خوڕه و گه‌رده‌لووله‌ی کە له هەشتی ئایاره‌وه، ١٨ پارێزگای گرتۆته‌وه، ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٥ی دیكه‌یش برینداربوون.
موجته‌با خالیدی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه چوار كه‌سیان به هۆی گیرۆده‌بوونیان له‌ناو ئاوی لافاو و ٢٠ی دیكه‌یشیان به هۆی لێدانی هه‌وره‌بروسكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رزگاركردن و فریاگوزاری مانگی سووری ئێرانی، مورته‌زا سه‌لیم-یش رایگه‌یاند كه به‌رده‌وامن له گه‌یاندنی هاوكاری به ٨٣ شار و گوند كه كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری هه‌لومه‌رجی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا و گوتی: "له‌و میانه‌یه‌دا تاكو ئێستا هاوكاری گه‌یه‌ندراوه‌ته دوو هه‌زار و ٥٠ كه‌س".